KMMK:
سێشەممە 9 بەفرانباری 2720ی کوردی، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی محەمەد کەریمی، زاهیر خودائی، باسید حاجی جەمال، ئەیوب سەدیقی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر کران.
جێی باسە، تا ئێستا ناسنامەی کەسی پێنجەم دیاری نەکراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری دەستبەسەری ئەو پێنج هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی نراونە پاڵیان بە دەستەوە نییە و هەر وەها بە دواداچوونی بنەماڵە بۆ زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەوان بێ ئاکام ماوەتەوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم پێنج حاڵەتەوە سەرجەم 263 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان


