KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە 7ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی «ئەکبەر مستەفا» لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا گیانی لە دەست دا.
بە گوێرەی هەواڵەکان، جەخت و داواکاری ئەم هاوڵاتییه بۆ ناردنی بۆ نەخۆشخانە، لە لایەن بەرپرسانەوە گرنگی پێنەدراو و ڕەت کرابوویەوە.
ناوبراو بە بۆنەی خراپی دۆخی دەچێتە کۆما و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
کەشی پیس و پۆخڵەواتی زیندان و تێکەڵکردنی هەموو گیراوان، خۆی یەکێک لە هۆکارە بەرچاوەکانی مردنی زیندانیان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئەوەی لە زیندانەکانی ئەم حکوومەتە ڕوو دەدات، وک بن پێ خستنی کونڤانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان و مافی گیراوان دێته هەژمار.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان


