KMMK:
سێشەممە 3ی بەفرانباری 2720ی کوردی، فەریدە وەیسی و سیروس عەباسی دوای ڕەتکردنەوەی ئاماده بوون له دانیشتنی دادگا و دوای دەرکردنی فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی دادگاکەدا پاش چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردن گوازرانەوە بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلاب-ی ئێران لە شاری سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی.
ئەو دوو هاوڵاتییە و چالاکوانانی مەدەنی پاش کۆتایی دانشتنی دادگا و دادگایی کردن ئازاد کران.
دەزگا ئەمنییەکان و دادگای ئینقلاب ئەو دوو چالاکوانەی مەدەنییان تۆمەتبارکردووە بە “پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت، هەڵوێست دژی ئاسایشی نەتەوەیی و تێکدانی ڕای گشتی”.
جێگای باسه، تۆمەتباران لە 24ی بەفرانباری 2719ی کوردی، لە شوێنی کارکردنیان لە ناوەندی ڕاهێنانی “زانست” دەستبەسەر کرا بوون.
دواجار، فەریدە وەیسی لە ڕێکەوتی 25 ڕەشەممەی هەمان ساڵ و سیرۆش عەباسی-ش 28 ڕەشەممە بە دانانی بارمتە بە شێوەیەک کاتی ئازادکران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


