کرماشان؛ خۆکوژی مێرمنداڵێک 12 ساڵان

KMMK:

یەک شەممە 30 سەرماوەزی 2720ی کوردی، مێرمنداڵێك بە ناوی محەمەد وەیسی 12 ساڵ کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی جۆجار-ی سەر بە شاری سەلاسی باوجانی ، هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

به پێی هەواڵەکە، ناوبراو لە ڕێگای خۆ هه ڵواسین خۆی کوشتووە. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، هۆکاری خۆکوشتنی ئەم مێرمنداڵی 12 ساڵە هیچ زانیارییەک بەر دەست نییە.

بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵی زایینیەوە تا ئێستا و بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتەوە، 45 هاوڵاتی ژن و 36 هاوڵاتی پیاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە یان کوژڕاون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان