دیواندەرە: دەستبەسەری هاوڵاتییەک

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە 25ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” ئارام ئیسمایلی” 35 ساڵ تەمەن، خەڵکی دیواندەرە، خێزاندار و‌ خاوەنی منداڵێک، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

شیاوی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونە پاڵی بە دەستەوە نییە و هەر وەها بە دواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانیاری لە؟سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە سەرجەم 257 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان