KMMK:
دووشەممە 24ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی کەماڵ قۆیتاسی خەڵکی گوندی چل چەمە و ڕەحمان یووسفی خەڵکی گوندی سووجە سەر بە شاری شــنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی جیاواز لە یەکتر و بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستیان داوەتە دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاوڵاتییە.
شیاوی باسه تا ئێستە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی نابڕاوان بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەت لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەوان زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری و ئەو تۆمەتەی بەوانەوە لکێنراوە دەرنەکەوتووە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم دوو حاڵەتەوەسەرجەم 254 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان