سەقز؛ هاوڵاتییەک بە دوو سال زیندانی تەعزیری سزا درا

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە 23 ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی عیرفان مورتەزایی 32 ساڵ کوڕی عیزەتوڵڵا خەڵکی شاری سەقز ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئێران لەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا.

بە گوێرەی هەوالەکە، ناوبراو بە «ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیون-ی حکوومەتی ئێران» تۆمەتبار کراوە.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە 21ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرابوو و بە دوای چوار ڕۆژ بە بارمتەی 150 ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: