ورمێ; کچێکی گەنج له ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا

KMMK:

شەممە 22ی سەرماوەزی2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”زارا ئیسمایلی” 17 ساڵ تەمەن کچی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی “باوان” لە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو بە هۆکاری کێشە و ئاڵۆزی بنەماڵەیی دەستی داوەتە خۆکوژی ئاگری لە جەستەی خۆی بەر داوە و بۆ چارەسەری بۆ ناوەندێکی دەرمانی ورمێ ڕاگوازرابوو مەخابن بە بۆنەی ڕێژەی زۆری سووتان گیانی خۆی لە دەست دا.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 41 ژن خۆیان کوشتووە یان کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان