حەوت هاووڵاتی لە شاری بانە دەستبەسەر و بێ سەروشوێن کران

KMMK:

چوار شەممە 19 سەرماوەزی 2720 کوردی، لە هێرشێکی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیان لە شاری بانە، هەشت کەس دەسبەسەر کران.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باقی محموودی،سەرحەد ساڵحی،کازم خدری، ئیبڕاهیم شووریانی، ڕەحمان شادانی، ڕێبوار سووری و زانکۆ ڕەحمەتی لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستران.

جێگای سەرنجە کە، بە لەبەرچاو گرتنی ئامارەکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە مانگی ڕابردووە ڕادەی دەستبەسەری و گوشار بۆ سەر خەڵک هەڵکشانی بەرچاوی هەبووە و هەر دەڕواو زێدەتر دەبێت. لە مانگی ڕابردوو ۳۳ هاووڵاتی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگواستراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤ کوردستان