KMMK:
پێنجشەمە 20ی سەرماوەزی2720ی کوردی، 14 زیندانی سیاسی و ئاینیی بەندکراو له زیندانی حکوومەت له ورمێ دەستیان لە مانگرتن لە خواردنی وشک هەڵگرت.
بە گووێرەی هەواڵەکە، کۆتایی هێنان بە مانگرتن لە خواردنی ئەم زیندانیانە، پاش ناردنی نامە بۆ دادگوستەری و دادستانی حکوومەت له ورمێ و چاوپێکەوتنی دانوەری چاودێری زیندان و دادوەری لقی 9ی جێبەجێکاری حوکمەکان و بەڵێنی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکەیان، هاتۆتە ئاراوە.
شیاوی باسە؛ مانگرتوان” دارا ڕەشیدی، ئاران تیباش، بێهزاد عەباسی قەراگووز، جەواد یووسفی، سالار سدیقی هەمەدانی، برایم خەلیل سدیق هەمەدانی، حسێن عوسمانی ئیرەج سۆفی محەممەد دێ شەمس، تۆفیق عەبدوڵڵایی، سەید ئارام ئەمین لائیسلام زادە، خوسرەو زەڕستان و موحسین مەحاڵی” کەڕێکەوتی 19ی سەرماوەز لە نامەیەکی هاوبەش بۆ دادوەری چاودێری زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ بە شێوەی فەرمی لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە باروودۆخی خۆیان لە پێوەندی لە گەڵ گەڵاڵەی دوو فەوریەتی و پێشکەش نەکردنی ئاسانکاری وەکوو، ئازادی مەرجدار، مەرەخەسی و کۆتایی زیندانی زیندانیانی ئەمنییەتی مانگرتن لە خواردنی وشکی خۆیان ڕاگەیاندووە و خوازیاری گرنگیدان بەداواکارییەکان بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان