پاوە: کۆڵبەرێک برینـــدار بوو

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە 19ی سەرماوەزی2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی” عیزەت محەممەدی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ســنوور شاری پاوە بریـــندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، لە کاتیکدا کۆمەڵێک کۆڵبەر لە حاڵەتی ڕۆیشتــندا بوون، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ســنوورییەکانی کۆماری ئیسڵامی ئێران ئەم کۆڵبەر بریندار دەبێ.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هێشتا زانیارییەک لەمەڕ دۆخی گشتی ئەم کۆڵبەرە ئاشکرا نەکراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان 170 کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیاوە بریــندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

%d bloggers like this: