KMMK:
چوارشەممە 19ی سەرماوەزی2720ی کوردی، 14 زیندانی سیاسی و ئاینیی بەندکراو له زیندانی حکوومەت لە ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایی بەرانبەر بە وڵام نەدانەوە و دەسپێشخەری داواکراو و پێویست هەمبەر یاسای داشکاندنی سزای تەعزیری زیندانییەکان گەڵاڵەی(دو فوریتی) و پێشکەش نەکردنی ئاسانکاری قەزایی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردنی وشک.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ناونیشانی ئەم مانگرتوانە بریتییە لە؛ دارا ڕەشیدی، ئاران تیباش، بێزاد عەباسی قەراگووز، جەواد یوسفی، سالار سدیقی هەمەدانی، برایم خەلیلی، سدیق هەمەدانی، حسێن عوسمانی، ئیرەج سۆفی محەممەد دێ شەمس، تۆفیق عەبدوڵڵایی، سەید ئارام ئەمین ئیسلام زادە، خوسرەو زەڕستان، محەممەد حسێن پوور، فارۆق لەواشلوویی و موحسین مەحاڵی” کە لە نامەیەکی هاوبەشدا بۆ دادوەری چاودێری زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ بە شێوەی فەرمی بەرانبەر بە دۆخی خۆیان لە پێوەندی لە گەڵ گەڵاڵەی دوو فەوریەتی و پێشکەشنەکردنی ئاسانکاری وەکوو ئازادی مەرجدار، مەرەخەسی و کۆتایی زیندانی زندانیانی ئەمنییەتی مانگرتن لە خواردنی وشکی خۆیان ڕاگەیاند و خوازیاری وڵامدانەوە و پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان