KMMK:
پێنجشەممە 13ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “سادق فەتحی” خەڵکی گوندی ” نزار”ی سەر بە دەڤەری سیروانی شاری ســنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کـرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو پاش دەستبەسەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێڕان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە و دەستبەسەری بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.
شیاوی باسه سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی نەتوانراوە هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵی ئاشکرا نەکراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردسـتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 242 هاڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردسـتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کـراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان