KMMK:
چوارشەممە 12ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “شۆڕش عەبدوڵڵانژاد” تەمەن 37 ساڵ خەڵکی گوندی “گەرگوولی خوارێ” سەر بە شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی 1 میلیارد تمەنی، هەتا کاتی دادگاییەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ئەو هاوڵاتییە ب ە”هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کراوە.
ناوبراو، یەکشەممە 25ی خەزەڵوەر بە بێ نواندنی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
.