KMMK:
دووشەممە 10ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، ژنێک بەناوی سایە حیسامی 23 ساڵان، کچی میکائیل خەڵکی گوندی ( قەباغ کەندی) سەر بە شاری میاندواو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ خۆکوژی ئەم ژنە بەهۆی هەژاری و کێشەی ئابوری بووە.
ناوبراو منداڵێکی 2 ساڵانی هەیە و دوو ساڵ لەوەو پێش لە هاوژینەکەی جیا بوەتەوە.
شایانی باسە کە تەرمی ناوبراو بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر دراوەتە پزیشکی یاسایی و تا ئێستا نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی.
بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە تا ئێستا و بە ئەژمار کردنی ناوبراو 35 ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان