نۆسود؛ دوو کۆڵبەر بریندار کران

KMMK :

چوارشەممە 5ی سەرماوەزی 2720 ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەزا یۆسفی خەڵکی گوندی «کورەدەرێی خواروو» سەر بە شاری کامێران و ئومێد ڕەحیمی خەڵکی جوانڕۆ لە سەر سنووری نۆسود بە هۆی تەقەی چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سەختی بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزشکی ڕاگوێزراون بو ناوەندی پزیشکی لە شاری پاوە. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ئەو کۆڵبەرانە لەبەر دەست نییە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 164 کرێکار و کاسبکار لەسەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشور و باکوری کوردستان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: