سەوڵاوا؛ ئازادی کاتی دوو شارۆمەند

KMMK:

رۆژی چوار شەممە 5ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، دوو شارۆمەند بەناوەکانی « سامان ئەسەد حەکیم و موحەمەد شەفیع زادە» خەڵکی گوندی (دێوەزناو)ی سەر بە شاری سەوڵاوا بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، ئەم دوو شارۆمەندە رۆژی یەک شەممە ١١ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە نێو ماڵی خۆیان و بە بێ مۆڵەتی دادوەر دەستبەسەر دەکرێن و پاشان دەبرێنە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم دوو شارۆمەندەوە زانیاریەکی ئەوتۆ لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان