بۆکان؛ زیندانییەک بە دانانی بارمتە ئازادکرا

KMMK:

شەمە 4ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی میاندواو بەناو هەژار عەباسی بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بۆکان ئازاد کرا.
بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو بە تۆمەتی هاریکاری حزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و لە زیندان کرابوو.
جێگای ئاماژەیە هەژار عەباسی، زستانی 2716 لە لایەن هێزە ئەمەنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەگەڵ سێ شارۆمەندی دیکە دەستبەسەر کرابوون و دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپێچینەوە سەرەتا بۆ گرتووخانەی حکوومەت لە بۆکان نێردرابوون و دواتر ماوەیەک گوازرابوونەوە بوو گرتووخانەی ئێران لە مەهاباد و لە کۆتایی دا لەگەڵ دەستبەسەر کراوێکی دیکە بە ناو مەنسوور شارەبان بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان گواسترابوونەوە.
شایەنی باسە، ئەم سێ گیراوەی ئاماژیان پێکرا پێشتر و لە ساڵی 2714ی کوردی جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوون ولەدوای نزیکەی یەکساڵ مانەوە لە زیندان بەدانانی بارمتە ئازاد کربوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان