سومەییە کارگەر لە دەستبەسەری و هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە

KMMK:

دووشەممە 3ی سەرماوەزی 2720ی کوردی “سومەییە کارگەر” هاوڵاتی ئیلامی و خوێندەوانی بواری فەلسەفە لە زانکۆی تەورێز وێڕای تێپەڕینی 39 ڕۆژ دەستبەسەری هێشتا بە دەستبەسەری و هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

سومەییە کارگەر کە تووشبووی نەخۆشی چاوە، بەهۆی دەستڕانەگەیشتن بە دەواو دەرمانی تایبەت و چاوەدێری پزیشکی له کاتی دەستبەسەری تینی چاوەکانی دابەزیوە.
ناوبراو لە دوا پێوەندی تلەفوونی لە گەڵ بنەماڵەکەی باسی لە نالەباربوونی دۆخی خۆی لە ژووری تاکەکەسی کرد و ئەمەیش هۆی دڵەڕاوکێی بنەماڵەکەی لێکەوتەوە.

سومەییە کارگەر پێشووتر لە 25ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆی لە تاران دەستبەسەر و ماڵەکەیشی پشکێنرا. هێز ئەمنییەکان هەندێ کەلووپەلی تایبەتی خاتوو کارگەر وەکوو لۆپ تۆپ و موبایلی ناوبراویان دەستبەسەردا گرت.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی زانیارییەکی ورد بە دەستەوە نییە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی سومەییە کارگەر، دادسەرای ئێڤین هۆکاری دەستبەسەری ناوبراویان تەنیا بە سزای ئێنتەڕنێتییەوە گرێ داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: