KMMK:
ڕۆژی شەممە1ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، کچێکی مێرمنداڵ بە ناونیشانی” ڕۆژین خدری” 17 ساڵ تەمەن کچی ڕەحیم خەڵکی گوندی” کۆزەڕەش” ی سەر بە شاری سەڵماس خۆی کوشت.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری خۆکوژی ئەم کچە مێرمنداڵە کێشەی بنەماڵە و توندوتیژی باوک و دایکی ڕاگەیاندراوە.
گرفتە بنەماڵەییەکان، گوشاری کۆمەڵایەتی، هۆکاری ئابووری و بێکاری لە هۆکاره سەرەکییەکانی خۆکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
هەژاری ماڵی و دەستنەڕۆیی و نەبوونی توانای بنەماڵەکان بۆ دابینی داخواز منداڵەکانیان هۆکاری سەرەکی خۆکوژی منداڵان و مێرمنداڵانە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 65 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان بە هۆکارگەلی جوراوجۆر خۆیان کوشتووە کە لەم نێوانە ڕێژەی ئەو ژنانەی کە لەڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە 33 کەسن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان