KMMK:
رۆژی پێنج شەممە 29ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، کاسبکارێکی کورد بە هۆی راوەدوونانی هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز گیانی لەدەست دەدات.
شایانی باسە کە: ناوی ئەم کاسبکارە « یەحیا سامان»ە و خەڵکی شاری سەقزە.
بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو لە سەر جادەی شاری سەقز بۆ دیواندەرە هێزەکانی ئینتیزامی بە گومانی هەڵگرتنی باری نایاسایی دوای دەکەون و بەو هۆیەوە تووشی رووداو دەبێت و گیانی لەدەست دەدات.
هەروەها پاش روودانی رووداوەکە و پشکنینی تڕۆمبێلی ناوبراو لەلایەن ئەم هێزەوە بۆیان دەر دەکەوێت کە ناوبراو هیچ بارێکی نایاسایی پێ نابێت و تڕۆمبێلەکە بەتاڵە و بە بێ هۆکار بوونەتە هۆی گیان لەدەست دانی ئەم کاسبکارە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان