سنە: مورتەزا حەق بەیان دادگایی کرا

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە 26 خەزەڵوەری 2720ی کوردی، مورتەزا حەق بەیان، ڕۆژنامەنووس و دانیشتووی شاری سنە، لە لقی 104ی دادگای تاوانی حکومەتی ئێران لەو شارە دادگایی کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لەلایەن دادگاوە تۆمەتبارکراوە بە تۆمەتی وەک “دزەکردنی بەڵگەنامەکانی حکومەت و بوختان و ناوزڕاندن، بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لە ڕێگەی کەناڵی تێلێگرامەوە”.

مورتەزا حەق بەیان، ڕۆژنامەوان و گەرینەندەی کەناڵی تێلێگرامی”اعمک” پێشتر بەڵگەنامە لەسەر گەندەڵیی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو پارێزگایە بڵاو کردبوو. ئەم کەناڵەی تێلێگرام لەلایەن دادستان گشتی و ئینقلابەوە فەرمانی ڕاگرتن بۆ دەرکراوە و مورتەزا حەق بەیانیش دەستبەسەر کرا بوو.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە لەڕیکەوتی 3ی خەرمانانی 2720کوردی دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەت دەستگیرکرا و پاش لانی کەمەوە 2 مانگ بە دانانی بارمتەی 200 ملیۆن تمەن بە شێوەیەک کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی بەدواداچوونەکان ئازاد کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: