دەستبەسەر کردنی هاولاتیێک لە مەریوان هاودەم ڵەگەڵ گواستنەوەی دەستبەسەرکراوێک بۆ گرتنگەی حکوومەت لە ورمێ

KMMK:

هەینی 23 خەزەڵوەری2722کوردی، لە بەردەوامی زنجیرەی دەستبەسەر کردنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گەنجێک خەڵکی گوندی سەردۆشی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “ئیسمائیل راستی” 29 سال یان دەستبەسەر کرد.

بە پێی هەوالەکە، ئەم هاولاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا چەندەها هاولاتیی دیکە لە مەڕیوان و پاوە لە ڵایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەمە21 خەزەڵوەر، هاولاتیێک خەڵکی ورمێ بە ناوی ” عەبدولغەنی دەرویشی” پاش تەواو کردنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ورمێ بۆ گرتنگەی ناوەندی ئەم حکومەتە لە هەمان شار ڕاگوێزرا.

پێویستی بە دووپاتکردنەوەیە کە ناوبڕاو حەوت مانگ پێش ئێستاش بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزەئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ورمێ دەستبەسەر و لە ماوەی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە مافی دەستەبەرکردنی پارێزەر بێبەش بووە.

عەبدولغەنی دەرویشی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیە ئۆپۆزیسیونەکانی حکومەتی ئێران دەستەسەر کرا بوو.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای سالی نوێ زایینیەوە تا ئێستا 225 کەس لە هاونیشتمانییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: