گواستنەوەی دوو هاوڵاتی بۆ زیندان

KMMK:

دووشەممە 19ی خەزەڵوەری2720ی کوردی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی سلێمان کەریم پوور و خالید محەممەد زادە ئەقدەم خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە” سەر بە مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش پتر لە دوو مانگ دەستبەسەری لە گرتووخانە ئەمنییەکانی سپای پاسداران بۆ زیندانی ئێران لە مەهاباد ڕاگوازران.

لێپرسینەوەی ئەم دوو هاوڵاتییە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ئێران لە شارەکانی مەهاباد و ورمێ بە ئەنجام گەیشتووە و لە کاتی لێپرسینەوە ئەشکەنجە کراون و لە ماوەی دەستەسەریدا لە هەبوونی پارێزەر و چاوپلکەوتنی بنەماڵە بێبەری کراون.

هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران ئەم دوو هاڵاتییەیان بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێرن تۆمەتبار کردووە.

شیاوی باسه کە هەینی چواردەی خەرمانانی ئەوساڵ ئەم دوو هاوڵاتییە لە کاتێکدا لە زەوییە کشتووکاڵییەکانی خۆینن سەرقاڵی کار بوون لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان