سنووری نوسوود; دوو کۆڵبەر بریندار بوون

KMMK:

ئێوارەی ڕۆژی شەممە17ی 2720ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی” ڕزگار حسێنی خەڵکی بلەبەزانی پاوە و کۆڵبەرەکەی دیکە کە ناونیشانی تا ئێستە ئاشکرا نەبووە و خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە کاتێکدا کۆمەڵێک کۆڵبەر لە کاتی ڕۆیشتندا بوون دەکەونە بۆسەی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە و تەقەیان لێدەکرێ و ئەم کۆڵبەرانە بریندار دەبن.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 159 کۆڵبەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: