KMMK:
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 17ی خەزەڵوەری2720ی کوردی کۆڵبەرێک بە ناونیشانی”سابیر خزری”28ساڵ تەمە کوڕی محەممەد خەڵکی” کۆنەخان”ی پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە پێی دەکەوێت بە سەر مینێکی چێنراو کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان چێندراوە و پێی دەپەڕێ و کەمئەندام دەبێ.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 11 هاوڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مینی چێنراو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بریندار بووا و 6 هاوڵاتیش بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردســـتان