ئیلام: هاوڵاتییەک بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

KMMK:

شەممە سێی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی حامید زەهرابی لە پارێزگای ئــیلام بووە بە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران و گیانی خۆی لە دەست داوە.

هێزی ئینتزامی حکوومەتی ئێران له شارێ دەڕەشاری پارێزگای ئیلام گەنجێکیان کردۆتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان و ناوبراو پاش چەندد ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی خۆی لە دەست داوە.

حامد زەهرابی، تەمەن 30 ساڵ کوڕی “بارانی” خەڵکی گەورەدێی ئارموو سەر بە دەڕەشارە.

هێشتا هۆکاری تەقە کردن لەم هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوه و دەکوترێ تا ئێستە مۆڵەتی ناشتنی ناوبراو نەدراوە. بنەماڵەی ئەم کەسە لە ماوەی پێڕاگەیشتنی پزیشکی نەیانتوانی بوو چاویان پێ بکەوێ.

شیاوی باسە کە هێزە چەکدارەکانس ئێران بە بێ هەبوونی هەر چەشنە دڵەڕاوکێیەک هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەنە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و لە ئەمساڵدا چەندد هاوڵاتیان کوشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان

%d bloggers like this: