جەلال ڕۆستەمی رەوانەی زیندان کرا

KMMK:

لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو، جەلال ڕۆستەمی هاوڵاتی خەڵکی کامێران کە زیندانی بەسەردا سەپا بوو، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە کامێران گوازراوەتەوە.

ناوبراو سەرەتا لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی “ئەندامەتی و هاریکاری حیزبە کوردستانیەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” و “پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات” بە 6 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا کە لە کۆتاییدا له دادگای پێداچوونەوەی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە ئەم حوکمە بۆ2 ساڵ و6 مانگ داشکا.
پێنجشەممە 23ی ڕەشەمەی 2718ی کوردی، جەلال ڕۆستەمی لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەت له ڕامسەر لە پارێزگای مازندەران دەستبەسەر کرا. پاش دوو ڕۆژ بۆ ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سـنە ڕاگوازرا و پاش نێزیک بە سێ مانگ زیندانی بە دانانی بارمتەی نیومیلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو.

دەستبەسەری و گواستنەوەی ئەم زیندانییە سیاسییە لە کاتێکدایه کە دۆخی زیندانەکان و تەشەنەی کرۆنا له حاڵەتی قەیراناویدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان