دەستبەسەری ڕێبەری پێشووی بزوتنەوەی ئەلئەحواز لە تورکیا و ڕادەست کردنەوەی بۆ ئێران

KMMK:

شەممە 10ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی بڵاوکرایەوە کە ” سالس حەبیب فەرەح اللە چەعەب” ناسراو بە ” حەبیب ئاسیۆد” ڕێبەری پێشووی بزوتنەوەی ئەلئەحواز لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوەتەوە.

کۆمیتەی جێبەجێکاری بزوتنەوەی ئەلئەحواز لە ڕاگەیەندراێکدا ڕایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی بە هاریکاری وڵاتێکی سێیەم حەبیب فەرەج اللە چەعب ناسراوبە ئاسیۆد ڕێبەری پێشووی ئەم بزوتنەوەیەی ڕاکێشی تورکیا کردووە و لەوێ ڕفانوویەتی.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم چالاکە سیاسییە عەرەبە سەرەتا دەچێتە قەتەر و پاشان دەربازی تورکیا بووە.

ئەم چالاکە سیاسییە لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە دەستبەسەر و ڕادەستی ئێران دەکرێتەوە، هەندێ لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە حکوومەتی ئێران لە بریتی ڕادەستی ئەم چالاکە سیاسیە عەرەبە دوو کەس کە بە ئەندامەتی و هاریکاری لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) تۆمەتبار کراون ڕادەستی دەوڵەتی تورکیای کردوو.

لە ماوەی چەندد ساڵی ڕابردوو چەندد چالاکی سیاسی لە وڵاتی تورکیا دەستبەسەر و بە هاریکاری حکوومەتی تورکیا ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کراونەتەوە.

حکوومەتەکانی ئێران و تورکیا دەیانهەۆێ بەم تەرزە و لە ڕێی هاریکاری دوولایەنەوە هێزە ئوپوزیسیۆن و دژبەرەکانی خۆیان قەڵاچۆ بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: