لە مەریوان دوو چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کران

KMMK:

رۆژی شەمە 10ی گەڵاڕێزانی 2720ی کوردی، لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان “ئازاد حسەینی” چالاکی سیاسی ناسراو خەڵکی شارۆچکەی جووجەسازی (هجرەت) هاوکات کەسێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ونیرووی ئینتزامیەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی وتەی شایەد حاڵێك هێزەکان بۆ قۆڵبەست کردنی ئازاد حسەینی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵ ناوبراو و تەنانەت تەقەی راستەوخۆشیان کردووە لێی.

ناو و نیشانی کەسی دووهەم تا ئێستا بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکرا نەبووە.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە، ئازاد حسەینی خەڵکی جووجەسازی ساڵی 2707ی کوردی لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە حزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” بە یەک ساڵ زیندان سزا دراو زیندانییەکەی هەر لە شاری مەریوان تێپەڕاند.

تا کاتی بڵاو کزدنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئازاد حسەینی و ئەو شارۆمەندەی خەڵکی جووجەسازی لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤیکوردستانەوە نەزانراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان