دیواندەرە: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کــرا

KMMK:

چوارشەممە 7ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردسـتان هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” ئەیووب ئاغاڕەزایی” خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کــراوە.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە نێزیک شوێنی کارەکەی بە بێ نواندی حوکمی قەزایی دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێشتا لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی پێوەی لکێنراون، هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵێ نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 203 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: