ورمێ: هەوڵی خۆکووژی بەندکراوێکی سیاسی

KMMK:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتیەک بە ناوی “حەمید دەروێشی” خەڵکی گووندی باڵۆ سەر بە شاری ورمێ، بە بڕینی دەمارەکانی دەست و لاقی هەوڵی خۆکوژیدا و هەنووکە لە بێهداری زیندانی ورمێ ڕاگیراوە.

ناوبراو لەسەرەتای بەهاری 2720ی کوردی، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر کراوەو بۆ لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ ڕاگوێزراوە.

ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژ بە دەسەڵات” دەستبەسەرە.

حەمید دەروێشی لە ماوەی دەستبەسەری بە مەبەستی دانپێدانان ئەسکەنجەی زۆری جەستەییو ڕۆحی کراوەو ڕێگری لە ئازادی ناوبراو بە دانانی بارمتە دەکرێت. ئەو زیندانە سیاسیە دژ بە هەڵپەسێراوی دۆسیەکەی بە بڕینی دەمارەکانی دەست و ڵاقی هەوڵی خۆکوژی داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان