KMMK:
ڕۆژی پێنجشەممە 8ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “ئاوارە فەتحی” خەڵکی گوندی”ئەلیە مران”ی سەر بە شاری سەردەشت،لە سنووری”زەڵێ” لە لایەن هێزەکانی سنووری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بریندار کرا.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ڕەوشی ئاوارە فەتحی زانیارییەکی ورد بە دەستەوە نییە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە 154 کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستان بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان