مەریوان: مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لە مەریوان دەستبەسەر کرا

KMMK:

سێشەممە 6ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، مێرمنداڵێکی 14 ساڵ تەمەن بە ناونی ســینا نیکپەی، کوڕی کامەران، خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ئەم مێرمنداڵە 14 ساڵ تەمەنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە مەریوان دەستبەسەر کراوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان پێوەندی بە موبایلی سیناوە دەگرن و خۆیان وەکوو ئەندامی پەروەردە و فێرکاری دەناسێنن. ئەوان داوا لە سینا دەکەن که سەردانی پەروەردە و فێرکاری بکات و هەر کە دەچێت دەستبەسەری دەکەن و هەنووکە بۆ سنە ڕاگوازراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری ئەم مێرمنداڵە مەریوانییە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 200 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ـەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان