مەریوان: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە 6ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی عەتا فەتاحی, 24ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد, خەڵکی گوندی” سەردۆش”ی سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت هەڵیان کوتاوەتە سر ماڵی ناوبراو و بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستە بەدواداچوونی بنەماڵی ناوبراو و سەردانیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لە سەر چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئەنجام ماوەتەوە و هەروەها هۆکار و ئەو تۆمەتانەی بەڕێز عەتایی پێ دەستبەسەر کراوە ئاشکرا نەکراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 200 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان