KMMK:
دووشەممە 5ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی فارۆق عەزیزی پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.
فارۆق عەزیزی کوڕی محەممەد 39 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ” بێمزەڕەتە”ی سەر بە شاری شــنۆ له پارێزگای ورمێ له ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ناوبراو لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شــنۆ بانگهێشت و پاش چوونی بۆ ئەو ئیدارەیە دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستە بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو سەردانی ئەوان بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.
هەروەها هۆکار و ئەو تۆمەتانەی ناوبراوی پێ دەستبەسەر کراون ناڕوونە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 199 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان