KMMK:
چوارشەممە 9ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، “ئیدریس بارزان” خەڵکی شاری پیرانشار، لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە بریندار بوو و ئێستا رەوشی سڵامەتی ناجێگیرە.
ئیدریس بارزان دوای برینداربوونی بۆ ناوەندی چارەسەری پزیشکی لە شاری بانە ڕاگوێزراوە و دواتر بەهۆی قورسی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کراوە.
ناوبراو لە ناحیەی لاقی بە هۆی بەرکەوتنی گوللەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی گرانی برینەکانی دوو جار نەشتەرگەری بۆ کراوە.
پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە وتوویانە دەبێ دوبارە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و ئەو کۆڵبەرە بریندارە دەبێ بۆ سێیەم جار نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


