KMMK:
خەبات مەفاخری شارۆمەندی شاری سنە پتر لە 50 ڕۆژە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕاگیراوە.
ناوبراو ڕێکەوتی 6ی خەرمانانی 2720ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە کوتەک و لێدان و پشکنینی ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەکان ماڵی ناوبراویان پشکنی و هەندێ کەرەستەی تایبەتی ئەویان دەستبەسەردا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ئەندامانی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە کە لەو بوارەدا چالاکی دەکات. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی داویانەتە پاڵی ئەم چالاکە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان