بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمە ڵە ی مافی مرۆڤی كوردستان گەیشتوە گروپی ژینگە پارێزانی وڵات لە شاری بۆکان بە م دروشمە وە دە چن بە هانای سروشتە وە.
“خاوە نی ژینگە ئێمەین ،پاراستنی ژینگە ئە رکی هە موانە ”
گروپی ژینگە پارێزانی شاری بۆکان لە درێژە ی چالاکییە کانیاندا ڕوویان لە سە ر بەنداوی سە قز ــ بۆکان کردوە.
بەپێی ئە م ڕاپۆرتە گروپی ژینگە پارێزانی “وڵات “لە شارستانی بۆکان ،ڕۆژی 25ی پوشپەڕ لە هەڵمە تێکی جوان وپلان بۆ داڕێژراو لە بە نداوی بۆکان ــ سە قز دەستی کرد بە نایلۆن بڵاو کردنەوە بە سە ر گە شتیاران و ڕێنمایی ژینگە پارێزی .لە دوای ئەوە ئە م گروپە ژینگە پارێزە کە وتونە تە کۆ کردنە وە ی (ئە شغاڵ)گە مار ی بە جێماو لە دە و و بە ری بە نداوە کە و زبڵێکی زۆریان کۆ کردۆتە وە .
شایانی باسە چالاکوانانی ژینگە پارێزی لە ڕۆژهە ڵاتی کوردستاندا بە بێ جیاوازی لە کاتی پێویستدا دە چن بە هانای سروشت وژینگە ی کوردستانە وە ،هە ر چە ند ڕۆژ لە و وبە ریش ژینگە پارێزان لە پارێزگای کرماشان هە ستان بە کوژاندنە وە ی ئاگری بەردراو لە دارستان و لێرە وارە کانی ئەو دە ڤە رانە.
کۆمە ڵە ی ما فی مرۆڤی کوردستان