بانکی لەسێدارەدراوانقەساسهەواڵەکان

ســنە: جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندان

KMMK:

چوارشەممە 31ی ڕەزبەری2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” شارام تەخشا” تەمەن30 ساڵ، دانیشتووی کرماشان لە زیندانی حکوومەت لە شاری سنە ئێعدام کــرا.

شارام تەخشا ساڵی 2720ی کوردی هاوڕێ لە گەڵ شاریاری برای بە تۆمەتی دزی بە چەکەوە دەستبەسەر کران.

دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران شارام تەخشای بە تۆمەتی” کوشتنی کەسێک لە ڕێی چەکەوە” بە کوشتنەوە و 15 ساڵ زیندان و شاریاری برای بە 40 ساڵ زیندان مەحکووم کرد.

ئەم حوکمە پاش ناڕەزایی دەربڕین لە دیوانی باڵای وڵاتی ئێران پەسەند کـرا.

شارام تەخشا لە ڕێکەوتی 17ی بەفرانباری 2717ی کوردیەوە، لە زندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە لە زینداندایە. شارام تەخشا لە کاتی دەستبەسەری
فیشەکی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی بەردەکەوێ و بریندار دەبێ و لەودەمەوە تا ئێستە بە بێ هەرچەشنە پێڕاگەیشتنێکی پزیشکی لە زیندان ڕاگیربوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

شەڕی نەرم (سارد) لەڕێی بارمتەوە/ئازادی کاتی ماریا کەوسەری

بڕینەوەی ۵ ساڵ زیندان بۆ مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۵ساڵ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

تەقەی هێزە سنوورییەکانی ئێران بوو بە هۆی بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر