لێبوردەی نێودەوڵەتی داوای پووچەڵکردنەوەی حوکمی ئێعدامی بەرزان نەسروڵڵازادە دەکات

KMMK:
لێبوردەی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی بانگهێشت نامەیەکی گشتی خوازیاری پووچەڵکردنەوەی حوکمی ئێعدامی بەرزان نەسروڵڵازادە، زیندانی بە ئێعدام مەحکووم کراو لە ئێران ـە.

بەرزان کە لە کاتی دەستبەسەری تەنیا 17 ساڵی تەمەن بوو چەندد مانگ بە بێ هەبوونی پێوەندی لە گەڵ بنەماڵەکەی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات زیندانی کرابوو و لە ماوەی زەمەنی لێپرسینەوە لە ژێر ئەشکەنجەگەلی گرانی وەکوو شۆکی کارەبایی بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانی زۆریدابوو تا ئەو شوێنەی ناوبراویان ناچار کرد لە بەرانبەر کامێرا دان بنێت بەو تاوانەی ئەوان مەبەستیانە.

بەرزان نەسروڵڵازادە گەنجێکی کوردی پێڕەوی ئایینزای سوننەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە 8ی جۆزەردانی 2719ی کوردی، لە لایەن ڕایەدارانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ســنە لە کاتێــکدا تەنیا 17ساڵی تەمەن بوو، دەستبەسەر کرا.
نابراو بە بێ هەبوونی پارێزەر و بە تۆمەتی ” محاربە” لە لایەن لقی 28ی دادگای ئینقلاب بە ئێعدام مەحکووم کـرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان