KMMK:
شەممە 12ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “پەرویز وەکیلی” ئەندازیاری بیناسازی کوڕی مستەفا وەکیلی کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە کە لە ماڵەکەی خۆی پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شیاوی باسە؛ ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی گوشار و خراپ بوونی دۆخی ژیان و ناسەقامگیری دۆخی کۆمەڵایەتی کە کۆماری ئیسلامی بە شێوەی سیستەمانە گەڵاڵەی کردووە تا ئاستێک هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای گرتۆتەوە و تەنانەت ئەوانەی کێشەی ئابووری و کاریان نییە ئەو حاڵەتە نیگەتیڤە داڕماوە بەسەر ژیان و ڕۆحیەیاندا و هاوشێوەی گشتی کۆمەڵگا تووشی خەمۆکی و بێ هیوایی بوون و هەڵدەکوتنە سەر گیانی خۆیان و کۆتایی بە ژیانیان دێنن.
جێی ئاماژەیە کە چەندد مانگی لەمەوبەر لە شاری سەقز مامۆستایەکی قوتابخانە خۆی لە بەنداوی چراغ وەیسی ئەو شارە هاویشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 29 ژن و 28 پیاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان