ماکۆ: هاوڵاتییە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

KMMK:

لە سەرەتای ئەم حەوتوویە هاوڵاتییەک بە ناوی ” ڕەسووڵ قادری” کوڕی پاشا، 28 ساڵ تەمەن و سەڵت لە نێزیک شاری شووت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو سەرقاڵی ڕاگواستنی مسافرە ئەفغانییەکان بووە و هاوکات مسافرێکی ئەفغانیش لەو پەلامارەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کوژراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 57کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان