ورمێ: هەوڵی خۆکوژی مێرمنداڵێکی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندان

KMMK:

پێنجشەممە 17ی ڕەزبەری2720ی کوردی، بەهادین قاسم زادە خەڵکی سەڵماس، مێرمنداڵی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ لە ناڕەزایەتی دژ بە هەڵپەسێراوی دۆسیەکەی بە خواردنی حەب دەستی دایە خۆکوژی و بۆ پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە.

ناوبراو لە ساڵی2710ی کوردی، ئەو دەمەی تەنیا 17 ساڵی تەمەن بوو، هاوڕێ لە گەڵ براکەی بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرا.
هەوڵی خۆکوژی ئەم زیندانییە لە ناڕەزایەتی دژ بە هەڵپەسێراوی دۆخی، بە خواردنی 30 دانە حەبی خەو هاتۆتە ئاراوە.
بەهادین و براکەی داوود قاسم زادە پێشتر لە ڕەشەمەی 2718ی کوردی، لە ناڕەزایەتی بەوە که چارەنووسیان چەند ساڵە بە شێوەی هەڵپەسێراوی ماوەتەوە دەستیان دایە ماگرتن لە خواردن.

داوود قاسم زادە پێشتر بە هۆی خەسار بەرکەوتنی بڕبڕەی پشت و دۆخی ناجێگیری زیندان تووشی کێمی پێ بوو و دوابەدوای ڕێگری کردنی بەرپرسانی زیندان لە هەمبەر ناردنی بۆ ناوەندی دەرمانی و بە بۆنەی هەڵپەسێردراوی درێژخایەن، هاوڕێی لە گەڵ براکەی لە نامەیەکدا داوا لە سەرۆکی زیندان دەکەن بۆ ئەوەی یان حوکمەکەیان جێبەجێ بکەن یان چارەنووسیان دەربخەن.

ئەم هاووڵاتیانە لە ساڵی2710 بە تۆمەتی کوشتنی دو کەس لە تێهەڵچونێکدا دەسبەسەر بوون. بەهادین لە ساڵی 2710ی کوردی لە دادگا کوشتنی ئەم دو کەسەی بە ئەستۆ گرت. لەو ڕۆژە دوایی چوونە دەرەوە لە دادگا لە دەستی ئەو هێزانە هەڵ دێت و دەچێتە باشووری کوردستان. دوایی هەڵاتنی ئەو، هێزە ئەمنییەکان خۆشک، دایک و برایەکی دیکەی دەسبەسەر و بۆ زیندان ڕەوانە دەکەن وخوازیاری گەرانەوەی بەهادین لە پێناو ئازاد کردنی بنەماڵەی بوون.بەهادین دوایی مانگێک ئەگەرێتەوە. لەم ماوەیە بە هۆکاری ئەشکەنجەی زۆر، داود قاسم زادە توشی خەساری گران لە بربرەی پشتۆ بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان