KMMK:
شەممە 19ی رەزبەری 2720ی کوردی، بەندکراوی سیاسی «عەلی موحەمەدی موقەدەم» 40 ساڵان و خاوەنی ژیانی هاوبەش، خەڵکی شاری کرماشان بەندکراو لە بەندیخانەی حکوومەت لە ورمێ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لێوەکانی دووریەوە.
بە پێی راپۆرتەکە: مانگرتن لە خواردنی ئەم بەندکراوە سیاسیە لەسەر داوای ئازادکردن لەبەندیخانە بوە.
ناوبراو خاوەنی ژیانی هاوبەشە و باوکی دوو منداڵە، هەروەها خاوەنی ئاژونامەی( لیسانس)ە لە بەشی زانستی سیاسیە. ناوبراو تووشی نەخۆشی ئیسکیزیوفڕنیە و پێشتر پزیشکی ئاسایی پارێزگاکانی تاران، ورمێ و کرماشان بەوقەناعەتە گەیشتون کە ناوبراو چیتر ناتوانێت سزاکە بەسەر ببات.
شایانی باسە کە: ناوبراو پێشتر بۆ پشووی کاتی دەڕۆیشتە دەرەوەی بەندیخانە و لە ساڵی 2718ەوە پشووی نوێی وەر نەگرتووە و بەندیخانە و زەختی لێپێچینەوەکان دۆخی نەخۆشینەکەی هەڵدەکشێنێت.
عەلی موحەمەدی موقەدەم لە مانگی خاکەلێوەی لەلایەن دادسەرای سەربازی تاران بە تۆمەتی « شەڕ دژ بە خودا لە رێگای سیخوڕی بۆ وڵاتی ئامریکا» سزای 18 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و نێردرایە بەندیخانە کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان