چالاکێکی مەدەنی ژن لە ئیلام دەسبەسەر کرا

KMMK:
شەممە 12 ڕەزبەری 2720کوردی، “خەدیجە مێهدی‌پوور” تەمەن 33 ساڵ خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرا.
بە پێی راپۆرتەکە؛ هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە ئیلامیە و دەسبەسەر کراوە، هێزە ئەمینییەکان پاش پشکنینی ماڵەکەی هەنێک کەرەستەی شەخسی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
شایانی باسە کە لە کاتی دەسبەسەریی ئەم هاوڵاتیییه، هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەمەر دەسبەسەری و پشکنینی ماڵی ناوبراو پێشکێش نەکراوە.

شایەتحالان ڕایانگەیاندووە کە ئەو هاوڵاتیییه، چالاکێک فەزای مەجازی(تۆرە کۆمەڵایەتیکان) بووە و بە پڕۆپاگەندە دژی حکوومەت تاوانبار کراوە.
خەدیجە مێهدی‌پوور بۆ بەندی ژنان لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزراوە و لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم کەسەوە سەرجەم 186 هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان