KMMK:
سە شەمە 15 رەزبەری 2720ی کوردی، دادگاە ئینقلاب کۆماری ئیسلامی ئێران سزای 10 ساڵ زیندانی «دارا رەشیدی» گۆڕی بە 7 ساڵ و شەش مانگ.
چوارشەمە 1ی گەلاوێژی ئەم ساڵ، دادگای ئینقلابی ئیسلامی حکوومەتی ئێران، سزای 10 ساڵ زیندانی بە سەر دارا رەشیدی کوڕی مستەفا خەڵکی شاری سەردەشت سەپاندبوو. ناوبراو لەکاتی راگەیاندنی حوکمی دادگا لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە شاری ورمێ دەستبەسەر بوو.
رێکەوتی 21ی جۆزەردانی ئەم ساڵ لە لایەن لقی 3ی دادگاە ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە ورمێ بە بەرپرسیارێتی دادوەر “نەجەف زادە” زیندانی ناوبراوی بە “ئەندام بوونی لە یەکێک لە حزبە کوردستانیه دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پڕووپاگەندە دژی حکوومەت” تۆمەتبار کرد.
ئەم هاوڵاتییەی خەڵکی سەردەشت لە رێکەوتی 26ی رێبەندانی ساڵی پێشوو، دوای دوو مانگ مانەوە لە ژوورەکانی سازمانی “سپای ئەلمەهدی” گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی حکوومەت لەشاری ورمێ و دواتر راگوێزی بەندی 12ی ئەو زیندانە کرابوو.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە، دارا رەشیدی پێشتر لەساڵی 2701ی کوردی بە تۆمەتی “هاوکاری یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” بە حەوت ساڵ زیندان سزا درابوو کە دوای تێپەڕاندنی سزاکەی لە زیندانکانی حکوومەت لە شاری ورمێ و نەغەدە لەساڵی 2708ی کوردی ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان