KMMK:
پێنجشەممە 10ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، فەرهاد تاریمورادی هاوڵاتی خەڵکی شاری ســنە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ســنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی گوازرایەوە.
ئەم چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی بەشداری لەکۆبوونەوەی پشتیوانی لە ڕۆژاوای کوردستان بە ساڵێک زیندان و 74 قامچی فەلاقە مەحکووم کراوە.
فەرهاد تاریمورادی نێزیک مانگێک لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە لە ژووری تاکەکەسی لە ژێر لێکۆڵینەوەی چڕدا بووە.
فەرهاد تاریمورادی خوێندکار و لە چالاکانی مەدەنی شاری سنەیە کە لە سێیەمین ڕۆژی ناڕەزایی دەربڕینەکانی پشتیوانی لە ڕۆژاوا دووشەممە 22ی ڕەزبەر لە ڕێڕەوی ڕێپێوان لە گۆڕەپانی ئێقباڵ بۆ سێ ڕیانی مەلەکی لە شاری ســنە دەستبەسەر کرا.
فەرهاد تاریمورادی لە دایکبووی 2692ی کوردی، خوێنکدکاری کارناسی باڵای جوگرافی سیاسی( ژیئۆپۆلەتیک) ی زانکۆی پەیامی نووری سنەیە.
شیاوی باسه کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێژەیەکی لە ئەژمارنەهاتوو لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە هۆکاری بەشداری وکۆبوونەوەی پشتیوانی لە ڕۆژاوای کوردستان دەستبەسەر وحوکمی بەسەردا سەپاندوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


