KMMK:
یەکشەممە13ی ڕەزبەری 2720یکوردی، مامۆستا شێخ محەممەد ئیبراهیمی مامۆستای خەڵکی مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای حکوومەتی ئێران لەو شارە کراو لێپرسینەوی لێکرا.
هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی ئێران پاش لێپرسینەوە و هەڕەشە بە ناوبراویان ڕاگەیاند کە دۆسیەکەی بە مەبەستی دەرکردنی حوکم بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستاکان بۆ شاری هەمەدان دەنێردرێ.
شیاوی باسه کە بەڕێز ئیبراهیمی بە پڕوپاگەنده دژی دەسەڵات و سوکایەتی بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانبار کراوە.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپا ئەم مامۆستایەی خەڵکی مەریوان یان بۆ ماوەی 3 کاتژمێر لێپرسینەوە لە سەر جێبەجێ کردووە و پاشان ئازادیان کردووە.
شیاوی باسه کە ماڵی ئەم مامۆستا ماوەیەک لەمەوبەر هێرشی کرایە سەر و ئاگر تێبەردرا.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 183 هاوڵاتی و چالاکی سیاسی، مەدەنی، مافی مرۆڤی وئاینیی دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان