KMMK :
سێ شەممە 1ی رەزبەری 2720ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شارۆمەندێکی شاری «نێ» بەناوی «عەبدول پەرتۆ» کوڕی زۆراب دەستبەسەر دەکەن و بۆ ئیدارەی ایتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان دەیبەن.
هەروەها پاش دوو رۆژ لە رۆژی 3ی رەزبەر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە هەوڵێکی تردا بە بێ ئیزنی دادوەر « پشتیوان پەرتۆ» 28 ساڵان و برای عەبدول پەرتۆ دەستبەسەر دەکرێت و پاش گواستنەوەی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەت لە ئێران دەبرێتە ئیتلاعاتی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە.
شایانی باسە کە: دەستبەسەر کردنی ئەم دوو شارۆمەندە مەریوانیە بە بێ ئیزنی دادوەر و سەربەخۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە رویداوە.
دەبێت ئەوەش بڵێین کە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم دوو برایەی خەڵکی گوندی نێ زانیاریەک لەبەردەست نییە.
بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە تا ئێستا بە ئەژمار کردنی ئەم دوو کەسە 179 شارۆمرندی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان